简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:بانكی ره‌شیدی عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلاری به‌نرخی فه‌رمی واته 10 دۆلار به‌رامبه‌ر به 132 هه‌زار دینار به هاوڵاتیان راگه‌یاند، هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت گه‌شت بكات له‌ڕێگه‌ی لینكێكی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌توانێت بڕی سێ هه‌زار دۆلار وه‌ربگرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بانكی ره‌شید، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بانكه‌كه‌یان سه‌رجه‌م ڕێكار و مه‌رجه‌كانی خستنه‌گه‌ڕی لینكی پێشكه‌شكردنی ئه‌لیكترۆنی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه ته‌واوكرد كه ده‌یانه‌وێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
میكانیزمه نوێیه‌كه پێویستی به تۆماركردنی پێشوه‌خته هه‌یه بۆ گه‌شتیاران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، میكانیزمه نوێیه‌كه پێویستی به تۆماركردنی پێشوه‌خته هه‌یه بۆ گه‌شتیاران، به تۆماركردنی زانیاریه‌كانی له لینكی فه‌رمی بانكی ره‌شید، پاشانیش به‌رله‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامبدات له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ئاگادارده‌كرێته‌وه سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی ره‌شید بكات و پاره‌كه‌ی به‌دۆلار وه‌ربگرێت.دوێنێش، بانكی ڕافیده‌ین لینكێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی كاراكرد و گه‌شتیاران به‌ر له‌ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانیان ده‌توانن بڕی سێ هه‌زار دۆلار به‌نرخی فه‌رمی واته 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار وه‌ربگرن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئه‌مڕۆ و 198 ملیۆن و 359 هه‌زار و 390 دۆلاری خسته‌ڕو كه 174 ملیۆن و 79 هه‌زار و 390 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه بوه، 24 ملیۆن و 280 هه‌زار دۆلاریش به‌شێوه‌ی كاش بوه.
به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به متمانه و ترس و نیگه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه
جه‌بار گۆران، وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، “هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به متمانه و ترس و نیگه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه و خواستێكی زۆر له‌سه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی دۆخی ئه‌منی عێراق و جه‌نگی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینه‌وه، به‌وه‌ش جۆرێك ترس و نیگه‌رانی دروستكردوه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌رمایه‌یه‌كی نه‌ختینه‌ی كه‌میشی هه‌بێت ده‌یگۆڕێت به دۆلاری ئه‌مریكی ئه‌وه‌ش قورساییه‌كی زۆر له بازاڕه‌كاندا دروستبوه”.
سپیكردنه‌وه‌ی پاره و بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار به قاچاغ هێشتا هه‌ر ماوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، راسته بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی راگه‌یاند، به‌ڵام به‌شێكی جێبه‌جێ نه‌كراون هەروەها سپیكردنه‌وه‌ی پاره و بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار به قاچاغ هێشتا هه‌ر ماوه، چونكه لۆژیكی نییه هه‌ر رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو بانكه‌كه ته‌نها به كاش 34 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلاری فرۆشتوه به‌ڵام به‌شی بازاڕه‌كان ناكات، ئه‌وه‌ش “پێمان ده‌ڵێت لێچونێك هه‌یه و ئه‌و دۆلاره ده‌ڕواته ده‌ره‌وه”. نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی دۆلار بەرامبەر دینار $100=161,600 نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=5,125,000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار 2813=100$ نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار 170,000=€100 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار 194,0000=£100 نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار €100=105 نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار £100=118.5$عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
استكشف حقيقة وعود منصة GlobTFX بالعوائد العالية، وكشف الإشارات التحذيرية والتفاصيل الكاملة حول عملياتها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.