简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ئۆنلانییهوه گه‌شتیاران ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بڕی تاوه‌كو سێ هه‌زار دۆلار و به‌ر له گه‌شته‌كه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پاره‌كه‌یان پێده‌درێت.
بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، خزمەتگوزاری دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ سه‌ردانكردنی لقه‌كانی بانكه‌كه له عێراقدا له رێگه‌ی ئۆنلانییهوه پێشكه‌ش ده‌كات بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، پێویستە گه‌شتیاران فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه و دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، گه‌شتیار ئاڕاستە دەکرێت بۆ یەکێک لە لقەکانی بانکەکە بۆ مەبەستی دانانی پارەی کاش بە دینار، پێویستە مەرجەکان جێبه‌جێ بكات.
پێویسته گه‌شتیار هه‌ریه‌كه له پێداویستییه‌كانی پاسپۆرتی عێراقی کارا لەگەڵ ڤیزا یان ئیقامەی کارا پێشکەش بکات
به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كان كه بانكه‌كه رایگه‌یاندوه، پێویسته گه‌شتیار هه‌ریه‌كه له پێداویستییه‌كانی پاسپۆرتی عێراقی کارا لەگەڵ ڤیزا یان ئیقامەی کارا، ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامە، یان کارتی نیشتیمانی، بلیتی سەفەری کارا و بەڵێننامە بۆ نەکڕینی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە لایەنێکی دیكه لە ناوخۆی عێراق لە ماوەی (یەک مانگ)دا پێشكه‌شی بانكه‌كه بكات.
بڕەی پارەكه بە دیناری عێراقی لە لقی بانکەکە دادەنرێت په‌یوه‌ست به میکانیزمی مامه‌ڵه‌كه، بانكه‌كه ده‌ڵێت، “بڕەی پارەكه بە دیناری عێراقی لە لقی بانکەکە دادەنرێت، کە لەڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنیەوە دیاریکراوە، بەمەرجێک ئەو بڕە پارەیە بە دیناری عێراقی یەکسان بێت بە بەهای پشکی هەمان ئه‌و بڕە پارەیه بە دۆلاری تەرخانکراو بۆ گەشتوگوزار”.ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، گه‌شتیار پشکی دۆلار بە تایبەتی لە لقی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراقی واتا 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک وەردەگرێت و زۆرترین ماوە بۆ دانانی پارە دو رۆژ پێش بەرواری گه‌شته‌كه‌یه.
ڤلادیمێر پوتن لە وتارێکدا کە لە پلینۆمی کۆڕبەندی “هەفتەی وزەی ڕوسیا” پێشکەشی کرد، کە ئەمڕۆ دەستیپێکرد، رایگه‌یاند، بەپێی خەمڵاندنی شارەزایان، بەشداری پێنج گەورەترین ئابوریی ئاسیا، كه پێكهاتون له چین، هیندستان، ئەندەنوسیا، مالیزیا و ڤێتنام لە ئابوری جیهانیدا پێش بەشدارییەکەی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا كه‌وتون.
کەلێنی نێوان بەشداریی پێنج ئابوریی ئاسیا و بەشداری ئابوریی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا فراوانتر دەبێت
سەرۆکی روسیا هەروەها پێشبینیکرد کەلێنی نێوان بەشداریی پێنج ئابوریی ئاسیا و بەشداری ئابوریی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا لە ئابوری جیهانیدا لە داهاتودا فراوانتر بێت.
پشکی چین لە ئابوری جیهانیدا تا ساڵی 2028 بۆ 19.7%% بەرزبێتەوە پوتن هەروەها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پشکی چین لە ئابوری جیهانیدا تا ساڵی 2028 بۆ 19.7%% بەرزبێتەوە، لە کاتێکدا پشکی ئەمریکا بۆ 14.5%% دابەزیوە.ئەمڕۆ بۆنە و چالاکییەکانی شەشەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی “هەفتەی وزەی ڕوسیا” لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا دەستیپێکرد کە تا 13ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
تەوەری سەرەکی کۆڕبەندی ئەمساڵ بریتییە لە “واقیعی نوێی وزەی جیهانی” و چالاکییەکە کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان دەگرێتەوە و بە شێوەیەکی نەریتی دەست دەخاتە سەر پرسە سەرەکییەکانی کەرتی وزەی جیهانی، تەحەددیاتی بەردەم بازاڕەکانی نەوت، کێشەکانی گواستنەوەی وزە و پاراستنی کەشوهەوا، گۆڕینی دیجیتاڵی پیشەسازی وزە تاوتوێ ده‌كرێت.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
استكشف حقيقة وعود منصة GlobTFX بالعوائد العالية، وكشف الإشارات التحذيرية والتفاصيل الكاملة حول عملياتها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.